سبەینێ راهێنان دەکەن

ناوی کارمەندانی وەرگیراو بۆ سەرژمێری لە ئیدارەی سۆران بڵاوکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانەگاکانی بۆ کاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان بڵاوکردەوە و دەشڵێت، سبەی چوارشەممە 13.11.2024  بەشداری خولی راهێنان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  هەر کارمەندێک لە سنووری خۆی لە لایەن راهێنەرانی خولەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

بڕیارە 20.11.2024 سەرژمێریی گشتیی لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێ، كە دوو رۆژ دەخایەنێت و ماوەیەكی زۆریشە پرۆسەی ئەزموونی كارەكە و گەمارۆسازی و ژمارەدانان دەستیپێكردووە.

27    ساڵە لە عێراق پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.

یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.

بۆ بینینی لیستی ناوی کارمەندانی سەرژمێری کەلەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوکراوەتەوە، کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە.

ناوی_توێژه‌ركانی_سه‌رژمێری_ئیداره‌ی_سۆران_1

كێن ئەوانەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێریی گشتی نایانگرێتە...

كێن ئەوانەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێریی گشتی نایانگرێتەوە؟

هیچ بڕگەیەك لە فۆرمی سەرژمێریی گشتی لانابرێت

هیچ بڕگەیەك لە فۆرمی سەرژمێریی گشتی لانابرێت