وتەبێژی یەکێتیی زانایان بۆ 964:

بە مەقام و ئاوازی رەسەنی کوردی قورئان بخوێندرێت و بانگدان بدرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یه‌كێتى زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەوڵی ئەوەدان ئاواز و مەقاماتی رەسەنی کوردی بهێننه‌وه‌ ناو خوێندنه‌وه‌ى قورئان و بانگبێژیدا و وته‌بێژى زانایانیش ده‌ڵێت، مەبەستمانە‌ كار له‌سه‌ر پاراستنى ره‌سه‌نایه‌تیى كوردى بکرێت.

لەم سۆنگەوە یەکێتیی زانایان دوێنێ پانێڵێکی رێكخست به‌ مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌ زانستی قوڕئانناسی و پاراستنی مۆركی ره‌سه‌نایه‌تی و مه‌قامی جوان خوێند‌نه‌وه‌ی قورئان و تایبەتمەندی قیرائات و ته‌وزیفكردنی به‌های زانستی ته‌جوید.

د.عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یه‌كێتیى زانایان به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ پانێڵه‌كه‌ كه‌سانى شاره‌زا له‌ مەقامناسی و شارەزا لە قیرائات و تەجوید بابەتیان پێشکەش کرد.

وتیشی “ئامانجى ئەم هەنگاوە‌ پاراستنى مۆركی ره‌سه‌نایه‌تى كوردییه‌ له‌ ئاواز و مقامات له‌ناو خوێندنه‌وه‌ى قورئان و بانگبێژیدا”.

روونیشیكرده‌وه‌، قورئانخوێن و بانگبێژه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاسایی وڵاتان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ئاواز و مه‌قاماتدا و ده‌یانه‌وێت ئه‌و مۆركه‌ ره‌سه‌نه‌ى كورده‌وارى بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ده‌شڵێت، “پێویسته‌ وەک باقی وڵاتانی دیكه‌ خاوەن شێوازی خۆمان بین له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و بانگبێژیدا، چونکە تەقلید و لاساییکردنەوە ئەگەر بە دیوێک قازانج بێت، بە دیوەکەی دیكە سوود بە شێوازی ئاواز و مەقاماتی کورد ناگەیەنێت”.

نابینایەک بانگی رۆژانی هەینی مزگەوتێکی لە ئەستۆ گرتوو...

نابینایەک بانگی رۆژانی هەینی مزگەوتێکی لە ئەستۆ گرتووە