بە ئۆتۆمبێل سێ کەسیان شێلاوە

پۆلیسی راپەڕین… هۆکاری شەڕەکەی دووگۆمان کێشەیەکی کۆن بووە

+964

ژێوار خدر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی دووگۆمانی ناحیەی سەنگەسەر، کەسێک کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە روویداوە و کەسەکان ئامۆزای یەکترن، کەسێک لە ناو شەڕەکە بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی لە لایەنی بەرامبەری شێلاوە، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1989 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی دووگۆمان گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون کە هەرسێکیان بران.

روونیشیکردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوەکە دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا و دووی دیکەش برین...

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون