چەند بەشێکی تازەی لێ کراوەتەوە و دەرفەتی کاریش دەڕەخسێنێت
کارگەکەی هەریر ئیتر تایبەت نابێت بە دۆشاوی تەماتە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر،ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی چەند بەشێکی نوێ لە کارگەکە و لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتری ناوخۆی جوتیارانی ناوچەکە ساغ دەکاتەوە.
ئێستا دەستکراوە بە دانانی ئامێری نوێ لە کارگەکەو، لە سەرتای ساڵی نوێ فینگەری لێ دروست دەکرێت، بەشێکی تریشی تایبەت دەبێت بە خواردنە ئامادەکراوەکان و لە قتونان، بەشەکەی دیکەشی وشکەباریە، بۆ هەڵگرتنی خواردنە وشک کراوەکانە لە کیسەنانیان بە تایبەت برنجی هەریر کە ناوبانگێکی باشی هەیە لە کوردستان، هەر لەم کارگەیەش بەشێک دەکرێتەوە بۆ دروستکردنی هەموو جۆرەکانی شەربەت لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران.
شوان حەمید باتاسی، بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی هەریر، قسەی بۆ 964 کردوە و وتی، ”بۆ سەرەتای ساڵی نوێ لە کارگەکەماندا چەند بەشێکی نوێ دەکرێنەوە، کە جوتیاران لێی سودمەند دەبن و هۆکارە بۆ ساغ بوونەوەی بەرهەمەکانیان، هەرچی بەرهەمەی جوتیاران هەیە لە کارگەکەمان وەریدەگرین هەزاران جوتیار لێی سوودمەند دەبن.
وتیشی، لەگەڵ کردنەوەی ئەو بەشانە نزیکەی 100 هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و گەنج و کرێکار دەرخسێندرێت کە تەنیا خەڵکی سنورەکە لێی سودمەند دەبن.
کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر، پڕۆژهیهكی كهرتى تایبهته، پێشتر له ساڵانى ههشتاكان له لایهن حكومهتى عێراقییهوه دروستكرابوو، یهكێك بوو له بهناوبانگرترین كارگهکانى لهقوتونان لهسهر ئاستى عێراق، ساڵى 2021 وهگهڕخراوهتهوه و ئێستا نزیکەی 50 کارمەند لە کارگەکە کار دەکەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر