لە گوندی دووگۆمانی سەنگەسەر

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون

+964
محەمەد عەلی ـ راپەڕین

لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەمالەدا لە گوندی دووگۆمانی ناحیەی سەنگەسەر، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەرو قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە 964ـی وت، ” ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024، نزیکی کاتژمێر 01:00ـی پاش نیوەڕۆ، لە گوندی دووگۆمان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی رانیە، لەوێ یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە و دوو بریندارەکەی دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکدان.

وتیشی، دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە، بەهۆی تازەیی رووداوەکەوە زانیاری پێویستمان لەبەر دەست نیە و تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕەکە روون نەبووەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، کوژراو و بریندارەکان ئۆتۆمبێل شێلاونی وئاسەواری بەرد و دارو بلۆک بەجەستەیانەوەیە.

فەرمان ئەحمەد کارگێڕی نەخۆش خانەی فێرکاری رانیە بە 964ـی وت،“کاتژمێر 01:20 خولەک، سێ بریدار گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراویەوە.

وتیشی، یەکێک لە بریندارەکانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی، ئەوەی دیکەشیان برینەکەی سوک بووە و نێردراوەتەوە ماڵەوە.

روونیشیکردەوە، هەر سێ کەسەکە رەگەزیان نێرە، تەمەنی یەکێک لە بریندارەکان لەنێوان  35 بۆ 40 ساڵ دەبێت، ئەوەی دیکەیان 32 ساڵە، ئەو کەسەی گیانیشی لەدەستداوە تەمەنی 27 ساڵ بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە قەڵادزێ سێ کەس کوژران و بکوژەکە هەڵاتووە

لە قەڵادزێ سێ کەس کوژران و بکوژەکە هەڵاتووە