زیان لێکەوتووی لافاوەکە بوون

16 ماڵی هەڵەبجە بە 20 ملیۆن دینار قەرەبوو کرانەوە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

دوای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، لە ھۆکار و زیانەکانی لافاوەکەی شەوی 3ی ئەم مانگە، ئەمڕۆ 11.11.2024، لە دیوانی قایمقامیەت قەرەبووی 16 ماڵ کرایەوە کە بە ھۆی لافاوەکەوە، زیانی ماددیان بەرکەوتبوو.

ئەوکاتە لە شەو و رۆژێکدا، 106 ملیم باران لە پارێزگاکە باری.

نوخشە ناسیح، قایمقامی ھەڵەبجە بە 964ی وت، قەرەبووەکە بڕی 20 ملیۆن دینارە و دەدرێت بە 16 ماڵ کە لەو رووداوەدا زیانیان بەرکەوتبوو، ھەر ماڵەو بەپێی قەبارەی زیانەکانی بڕی پارەکەش دەگۆڕێت، چونکە ھەندێک ماڵ زیانەکانی زۆرن و ھەندێکیان کەمترن.

سەبارەت بە سەرچاوەی دابینکردنی قەرەبووەکە، نوخشە ناسیح وتی، پارەکە لەسەر ئەرک و بودجەی خودی خۆم وەک قایمقام دابین کراوە، نەک لەلایەن حکومەتەوە، ھەوڵیشمان داوە لە لایەن خێرخوازانەوە زەحمەتی سەر ئەو خێزانانە کەمتر بکەینەوە.

سەبارەت بە ئەگەری دووبارەبوونەوەی رووداوی ھاوشێوە، قایمقامی هەڵەبجە دڵنیایی دا، لەوەی کە ھەموو ئامادەکارییەک کراوە کە رێگری بکرێت رووداوی ھاوشێوە جارێکی دیکە روونەدات.

شەوی لافاوەکە لە هەڵەبجە، بەگشتی نزیکەى 16 ماڵ زیانیان پێگەیشتبوو و ئاو چووبووە ناو ماڵەکانییانەوە، هەرئەوکات و لەماوەی 24 کاتژمێردا 106 ملیم باران باری.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لافاوەکەى شەوى رابردووى هەڵەبجە بێ زیان نەبوو

لافاوەکەى شەوى رابردووى هەڵەبجە بێ زیان نەبوو

دەیان سۆپا و بەتانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەڵە...

دەیان سۆپا و بەتانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەڵەبجە دابینکرا