"هەنگاوێکە بۆ بەهەمیشەییکردن"

لیستی موچەی مانگی 10 بۆ بەغدا ناوی مامۆستایانی گرێبەستیشی تێدایە

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیستی موچەی مانگی 10، ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.11.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، ناردنی ناوی گرێبەستەکان لەگەڵ لیستی موچەدا، هەنگاوێکە بۆ بەهەمیشەییکردنیان.

لە رێکەوتی 25.8،2024 حكومەتی هەرێم بڕیاری دا نزیكەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەر داهاتی ناوەخۆ بكات بە گرێبەست و لە ماوەی مانگێكیشدا بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت.

به‌پێی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌و موچه‌یه‌ى له‌ مانگی 10ـەوە وه‌ریده‌گرن 400 هه‌زار دینارە و به‌پێی بڕوانا‌مه‌كانیشان ده‌بێته‌ 500 هەزار دینار.

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوو...

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوونەوە