ناو نووسی خێزانەکان دەکرێتەوە

لە کەمپی هۆڵ خەندەق دۆزرایەوە، ناوەندی کەمپەکە بە دەرەوە دەبەستێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەمپی هۆڵ، بۆمبە تەوقیت کراوەکەوە، ژانە سەری زۆری بۆ هێزە خۆجێی و ئەمنییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان دروستکردووە، تازە بە تازە خەندەق و ئامێری ئەلیکترۆنی دەدزۆنەوە.

لە دۆخێکدا، هێزی دژە تیرۆر “YAT” بە هاوبەشی ئاسایش و هەسەدە لە ماوەی رابردوودا چەندین، ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە و دەیان چەکداری داعش-یان دەستگیر کردووە، رەنگە خەندەقە هۆکاری هاتنە ناوەوە و چەکدارەکان بێت لە حاڵێکدا، دەوروبەری کەمپەکە بەهێز دەور دراوە.

ئەمرۆ هەینی میدیا خۆجێیەکانی رۆژئاوای کوردستان، بەیانێکی بەرپرسانی ئەمنیان گواستووەتەوە کە ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ئۆپراسیۆنی “ئاسایشی بەردەوام” کە ئەمڕۆ چووە سێیەم رۆژییەوە، هێزە بەشدارەکانی ناو هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ، لەناو کەمپەکەدا خەندەقیان دۆزیوەتەوە کە ناوەوەی کەمپەکەی بە دەرەوە بەستووەتەوە.

ئەمڕۆ، ئۆپەراسیۆنەکە چووەتە قۆناغی دووەمەوە، دوای پاککردنەوەی ناوچەیەکی فراوان لە باشوور و باکوری کەمپی هۆڵ، ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت، لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزەکان دەستیان کردووە بە پشکنینی بەشی “موهاجیرات”ی ژنانی داعش لە کەمپی هۆڵ، چادرەکان دەگەڕێن و لیستی خێزانی چەکدارەکانی داعش لە کەمپەکەدا تۆمار دەکرێنەوە.

هەر لەو بەشە “موهاجیرات”، خەندەقەکە دۆزراوەتەوە کە ناوەندی کەمپەکە بە دەرەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەش کەرەستەی مەشقپێکردنی منداڵانی خێزانەکانی داعش و ئامێری ئەلیکترۆنی و بێ تەلەکان دۆزراوەتەوە، ئەوە لەکاتێکدا لە دوو رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا 47 چەکداری داعش لە کەمپەکەدا دەستگیرکراون.

کەمپی هۆڵ، لە بیاباندایە و چوار کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل دوورە لە ناوچەی مەلیکە لە نزیک شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا هەن، جیاواز لەوەی کەمپەکە بە تەلبەنی رووپۆشکراو بە کارەبا دەورە دراوە، ژنەکانیشی بە پەچە و حیجابی رەش خۆیان داپۆشیوە و تەنیا چاویان بەدەرەوەیە، هەندێک لە ژنەکانیش سەختیی ژیان، رووپۆشی توڕەیی و بێزاریی لەسەر روخساریان نەخشاوە.

تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، تەنیا 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە.

دیمەنەکان ئۆپراسیۆنی “ئاسایشی بەردەوام” نیشان دەدەن – وێنە: ANHA

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):