بەبانکیکردنی موچە خێرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی: TBI دەیان ئامێری راکێشانی پارە لە هەرێم دادەنێت

964+

ژووری هەواڵ

تیمی “هەژماری من” و شاندی تەکنیکی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆبوونەوەیان لە دوای واژوکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا و رێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی بانکی TBI بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت و بانکەکە دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە و دەیان ئامێری راکێشانی پارە لەنێو کابینەکانی “هەژماری من” لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10 هەزار کارتی بانکی TBI دەکرێت و تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر “خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من یاخود تەوتین تۆمار کردووە”.

“داوا لەو موچەخۆرانە دەکەین کە تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، بەزووترین کات سەردانی بریکارانی (هەژماری من) بکەن تاکو خۆیان تۆماربکەن”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە رێگەی هەشت بانکەکەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانکیکردنی مووچە تەوتین تۆمار دەکەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بە موچەخۆران و فەرمانبەرانی دەکەن.

بانکی TBI دەست بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکا...

بانکی TBI دەست بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات