هەڵەکە چى بووە؟

خوێندکارێک هەڵەیەک بۆ مەنهەجێکی پزیشکى خوێندنی جیهانی راست دەکاتەوە

964+

ژوولی عەدنان

خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی زانکۆى سلێمانی هەڵەیەک بۆ مەنهەجێکی خوێندنی جیهانی راست دەکاتەوە.

رێکار هیوا خوێندکارى قۆناغی سێی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانییە، هەڵەيەکى ورد لە پەرتوکێکى مەنهەجى کۆلێژى پزیشکى دەدۆزێتەوە.

رێکان قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، هەڵەکەم لە پەرتوکى کارئەندامزانی دۆزیوەتەوە کە مەنهەجێکى پزیشکى جیهانییە، دواتر لە رێگەى ئیمەیلەوە پەیوەندیم بە پڕۆفیسۆر John E. Hallـەوە کردووە راستەوخۆ وەڵامى داومەتەوە دەستخۆشى لێکردووم.

هەرچەندە وەکخۆى دەڵێت، نوسەرى پەرتووکەکە لە ژیاندا نەماوە، بەڵام ئەو پڕۆفیسۆرە راسپێردراوە بۆ وەڵامدانەوە لە بارەى پەرتوکەکە.

“هەڵەکە پەیوەندی بە نەگونجانی وێنە و تێکستەوە هەیە، وێنەیەک دانراوە دەربارەی بابەتێکە، بەڵام تێکستەکەی بابەتێکی دیکەیە”، رێکان هیوا واى بە 964 وت.

وەک باسى دەکات، پڕۆفیسۆر John E. Hall جگە لە دەستخۆشى وتوشییەتى،” تۆ تەنیا خوێندکار نیت کە ئەم هەڵەیەی دۆزیبێتەوە و لە مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو لە چاپی نوێ، هەڵەکە راست دەکەنەوە”.

ئەم پەرتووکە دەیان ساڵە لە عێراق و جیهان وەک پڕۆگرامێکى سەرەکی پزیشکی وانەی لەسەر دەخوێندرێت و  بڕیار دراوە بەبێ ئەو هەڵەیە چاپی نوێی لە ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.

زانکۆی سلێمانی بووە یەکەمی زانکۆکانی عێراق

زانکۆی سلێمانی بووە یەکەمی زانکۆکانی عێراق

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە