پڕۆژەی ئاو پیس بووە

قایمقامی شارەزوور: ئاو بەبێ کوڵاندن نەخۆنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

دواى ئەوەى لە ماوەى شەو و رۆژى رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە دانیشتوانى دوو گەڕەکى قەزاى شارەزوور تووشى سکچوون و رشانەوە بوون، قایمقامی شارەزوور هۆکاری توشبوونی ئەو خەڵکەى بۆ  ئاوی قەزاکە گەڕاندەوە و دەڵێت، لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووش کاریگەری هەبووە.

رزگار غەفوور کە قسەی بۆ میدیاکان کرد داواشی کرد، خەڵکی قەزاکە پاکوخاوێنی رابگرن و ئاو بەبێ کوڵاندن نەخۆنەوە.

دەربارەی پیس بوونی پڕۆژەی ئاوی قەزاکە، قایمقام هۆکارەکەی بۆ کەمتەرخەمی و نەبوونی پاڵپشتی دارایی گەڕاندەوە و وتی،بەپێی ئیمکانیەتی بەردەست توانراوە نوێ کار و گەشەپێدان بکرێ، وە نە توانراوە لە جێگەی پڕۆژەی ئاوە کۆنەکە، پڕۆژەی نوێ بۆ قەزاکە دروست بکرێت.

لە شەوی رابردووەوە تا بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، بە گوێرەی قسەی کەمال تاوەگۆزی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بۆ 964، زیاتر لە 700 کەس بەهۆی سکچوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراون.

سەرەتاش گوومانەکە بۆ ئاوی خواردنەوە بوو، کە هەردوو گەڕەکی هەواران و شارستانی زیاتر کاریگەر بوون بە توشبوونی سکچوونەکە، هەر بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمێک لە خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاتوونەتە قەزاکە و نموونەی ئاویان لە هەردوو گەڕەکەکە وەرگرتووە، رەوانەی سلێمانی کراوە بۆ پشکنین، وتراوە 24 کاتژمێری پێ دەچێت.

رێژەی سکچوون زیادی کرد؛ قایمقام و فەرمانگەکانی شارەزو...

رێژەی سکچوون زیادی کرد؛ قایمقام و فەرمانگەکانی شارەزوور لە کۆبوونەوەدان