رادیۆى دەنگ

وەرزی نۆیه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسیی NED، نۆیه‌مین وه‌رزی پێشبڕکێی رۆژنامەوانیی مافەکانی مرۆڤ تایبەت بەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی پەیوەندیدارن بە مافەکانی مرۆڤەوە، ئەنجام دەدات.

ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەرى رادیۆى دەنگ بە 964ـى وت، رۆژنامه‌نوسانى هه‌رێمى كوردستان و له‌ ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه‌ جیاوازه‌كانى: (خوێنراو، بیستراو، بینراو و ئه‌لیكترۆنى)، ده‌توانن له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداریی بكه‌ن به‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیان، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌:
1. راپۆرتەکە بە زمانی کوردیی بێت و لە دەزگایەکی راگەیاندن دا لەماوەی ساڵی 2024ـدا بڵاو بوبێته‌وه‌.
2. راپۆرتەکە پەیوەندیداربێت بە مافەکانی مرۆڤەوە.
3. ئاساییە ئەگەر راپۆرتەکە لەلایەن دوو رۆژنامەنوس یان زیاترەوە ئامادەکرابێت، بەڵام هه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌ى ده‌توانێت تەنها بە یه‌ك راپۆرت بەشداریی بکات.
4. بەشداربو لەگەڵ رەوانەکردنی راپۆرتەکەدا، لینکی ئەلیکترۆنی راپۆرتەکە بنێرێت، یان کۆپییەکی ئەو راپۆرتەی کە لە دەزگا رۆژنامەوانییەکەدا بڵاوبوەتەوە.
5. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتن و بەشداری راپۆرتەکان، رێكه‌وتى (15ـى تشرینی دوەمی 2024)ـە.

وەک باسى دەکات، ئامانج لەم پێشبڕکێیە، برەودانە بە پرسى مافى مرۆڤ لە میدیادا، بۆ ئەوەى ئەو بابەتانەى رەهەندى مرۆییان هەیە زیاتر لە میدیادا رووماڵ بکرێت و ببێتە هاندەرێک بۆ ئەوەى مافەکانى مرۆڤ قوڵتر ئیشى لەسەر بکرێت”.

بەشداران دەتوانن بەشدارییەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected] یان لە رێگەى ژمارە تەلەفونى 07719915050، وەڵامى پرسیارەکانیان وەربگرن.