ترەمپ بەتەمەنترین سەرۆکە دەچیتە کۆشکى سپى

چۆنى بەزویى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا دەرکەوت؟

964+

ژوورى هەواڵ

بەپێى راپرسییەکان بوایە، ئەنجامى هەڵبژاردنەکە چەند رۆژێکى پێدەچوو، بەڵام کۆمەڵێک هۆکار بوونە هۆى ئەوەى بەزوویى بزانرێت کێ براوەیە.

توانا نەقى، نێردراوى 964 لە لە ئەمەریکا باس لەوە دەکات، بەهۆى ئەوەى لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان ترەمپ بە جیاوازییەکى زۆر لەپێش کامالا هاریسەوە بوو، ئەمە بووە هۆى ئەوەى بەزوویى ئەنجامەکان دەرکەون، چونکە ویلایەتەکانى دیکە تا رادەیەکى زۆر بۆ کۆماریى و دیموکراتەکان یەکلایى کرابوونەتەتەوە.

دەشڵێت: ئەگەر هاتباو لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان جیاوازى دەنگەکانى ترەمپ و کامالا هاریس لەیەکترەوە نزیک بوونایە، ئەنجامەکان بە زوویى دەرنەدەکەوتن.

ترەمپ، بەتەمەنترین سەرۆکە دەچێتە سەر کورسى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، هەرچەندە ئێستا جۆ بایدن تەمەنى 81 ساڵە، بەڵام ئەو کاتەى هەڵبژێردرا تەمەنى 77 ساڵ بوو، بەمەش ترەمپ بە 78 ساڵى تەمەنییەوە، دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتە زەبەلاحە.

ترەمپ بە فەرمی بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ بە فەرمی بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا