بزانە سزاکان چین؟
دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە سزاى سەرپێچییە ژینگەییەکانى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە بڵاوى کردەوە، ئەو مۆلیدانەى ژاوەژاویان هەبێت 250 تا یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن و ئەو تانکەرانەشى ئاو قورسى تەوالێتەکان لە شوێنى دیارینەکراو بەتاڵ دەکەنەوە 500 بۆ 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
دەستەى پاراستن و ژینگەى هەرێم، بەپێى رێنمایى ژمارە 2ـى ساڵى 2023 کە رێنمایى بەدواداچوون و بەرزەفتکردنى سەرپێچییە ژینگەییەکان کە لە دەستەکە دەرچووە، سزاى سەرپێچییە ژینگەییەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
یەکەم: ئەو مۆلیدەیەى ژاوەژاوى هەبێت، 250 تا 1 ملیۆن سزاکەیەتى.
دووەم: ئەو مۆلیدەیەى دووکەڵ بکات، 250 تا یەک ملیۆن سزاکەیەتى.
سێییەم: پیسبوونى دەورووبەرى مۆلیدەکان بە گازوایل و رۆن، 250 تا یەک ملیۆن سزاکەیەتى.
چوارەم: بەتاڵکردنى تەنکەرى ئاوى قورسى ئاودەستەکان لەو شوێنانەى کە تەرخاننەکراون، 500 تا 5 ملیۆن دینار سزاکەیەتى.
بەشێک لە سەرپێچییە ژینگەییەکان و سزاکانى: