یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری
ئێوارەى هەینى ئەسپەکان لە دەربەندى رانیە دەبن
+964
ژێوار خدر
بریارە رۆژی هەینی 8.11.2024، یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە دەربەندی رانیە رێکدەخرێت.
ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری راپەڕین بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە بە بەشداری ژمارەیەک ئەسپسواری لێهاتوو رێکدەخرێت و جگە لە ناوخۆی کوردستان، ئەسپسوار و راهێنەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە عێراقیشەوە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.
سەبارەت بە ژمارەی بەشداربووانی فێستڤاڵەکە، ئارام پیرۆت روونیکردەوە، بەدیاریکراوی نازانێت چەند بەشداربوو دەبێت لە فێستیڤالەکەدا، بەڵام دەزانێت بەشداربوو و راهێنەری بەتوانا ئامادەی فێستڤاڵەکە دەبن.
راشیگەیاند، بەشداربووەکان تەنیا هی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نین، بەڵکو لە دەرەوەی کوردستانیشەوە بەشداربوو دێن و چەندین نمایشی سەرنجڕاکێشی ئەسپسواری ئەنجام دەدرێن.