دوێنێ فەرمانەکەى بۆ دەرچوو

خاوەنى پیکابەکەى “ژن دەمرێنێت” دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى دوێنێ فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو، دەنگۆى دەستگیرکردنى خاوەنى پیکابەکەى هەولێر بڵاوبووەوە، وتەبێژى پۆلیسى هەولێریش بە 964ـى وت،”کەمێکى دیکە راگەیەنراومان دەبێت”.

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا، لێدوانى خاوەنى پیکابێک لە هەولێر بوو بە وێرد و بە قسەى خۆى،”هەر پیاوێک پیکابەکەى بکڕێت ژنەکەى دەمرێت”، دوێنێ لەلایەن داواکارى گشتییەوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەنگۆى دەستگیرکردنى ئەو کەسە بڵاو بووەوە، 964 لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندى بە کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسى هەولێرەوە کرد، وێڕاى ئەوەى رەتى نەکردەوە کە ئەو کەسە دەستگیر نەکرابێت، وتى،”کەمێکى دیکە راگەیەنراومان دەبێت”.

ئەوەى دەیگوت

ئەوەى دەیگوت "هەر کەسێک پیکابەکەم بکڕێت هاوسەرەکەى دەمرێت"