ئەمڕۆ ماڵپەڕەكە كارا دەكرێت

بۆ كاركردن لە سەرژمێریی گشتی ناوی خۆت تۆمار بكە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ و بۆ ماوەی سێ رۆژ ئەو ماڵپەڕەكە كارا بكرێت، كە فۆڕمی كاركردن لەگەڵ تیمی سەرژمێری تێدا پڕدەكرێتەوە و زیاتریش بۆ ئەو كەسانە دەرفەتی كار هەیە، كە لە دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكانن و دانەمەزراون.

وەزارەتی پلاندانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ماڵپەڕی : https://census-job-krd.com كارا دەبێت و ئەوانەی دەیانەوێت لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێڕ (عداد) كار بكەن، دەتوانن فۆرمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.

بڕیارە ماڵپەرەكە لە رۆژانی 6 و 7 و 8ی ئەم مانگە کارا بێت و هاوكات لە ماڵپەرەکەدا رێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو، بۆ هەموو دەرچوویەکی دانەمەزراوی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن.

وەزارەتی پلاندانان ئاماژە بەوە دەكات، ئەم كارە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان، کە لە رۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەش كراوە، پێشکەشکاران دەبێت لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەکجار فۆڕم پێشکەش بكات، مەرجیش نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان بەپێی ژمارەی پێویستی دیاریکراو، لەسەر ئاستی گەڕەک، گوند، ناحیەو قەزا ناوی دەرچووەكان لە هەمان ماڵپەرەوە رادەگەیەنن.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و پرۆسەكەش وەك تاقیكردنەوە و گەمارۆدان و ژمارەكردن دەمێكە دەستیپێكردووە.

ئاماری هەولێر بۆ سەرژمێری پێویستی بە 6000 هەزار کارمەندە

ئاماری هەولێر بۆ سەرژمێری پێویستی بە 6000 هەزار کارمەندە