سبەینێ

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەینێ هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 بەسەر هێزی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە 7.11.2024 هاوکاری مانگی 10ـی ئەمساڵ بەسەر هێزی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ بەڕێوبەری میرەی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێوەبەری هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كۆبوونەوە و تێیدا لایەنی ئەمریكی دڵنیاییان دا لە بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ بەرزکردنەوە توانا لۆجستیەکانی.

“بەڕێوەبەری هاوكارییەكانی ئەمریكا دووپاتی هاوكارییەكانیان بۆ پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكردەوە، بە جۆرێك کاریگەری هەبێت لە سەر بەهێزکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە”، وەك راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە باسی كردووە.

تەندروستی پێشمەرگە ژمارەی بێدەکانی بۆ دوو هێندە زیادد...

تەندروستی پێشمەرگە ژمارەی بێدەکانی بۆ دوو هێندە زیاددەکات

هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزە...

هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە