رووماڵى هەلبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا
کامیان کورسى سەرۆکایەتى کۆشکى سپى دەبەنەوە، کامالا هاریس یان دۆناڵد ترەمپ ؟
964+
وریا فەتاح
کاتژمێر 3ـى دوانیوەڕۆ بە کاتى هەولێر و 7ـى بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتى ئەمەریکا، دەنگدەرانى ئەمەریکا روویان لە وێستگەکانى دەنگدان کرد بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ.
رکابەرییەکە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدى کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدى دیموکراتەکانە.
توانا نەقى نێردراوى 964 لە ئەمەریکا باس لەوە دەکات، بەپێى راپرسییەکان هەردوو کاندید زۆر لەیەکەوە نزیکن و دیار نییە کێ کورسییەکە دەباتەوە، تانەت زیرەکى دەستکردیش نەیتوانیوە وەڵامى ئەوە بداتەوە کێ هەڵبژاردنەکە دەباتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 3ـى بەرەبەیانى سبەینێ چوارشەممە بە کاتى هەولێر و 8ـى ئێوارە بە کاتى ئەمەریکا، بنکە و سندوقەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدەراندا، دابخرێن.