دوای نزیکەی چوار مانگ لە راگیرانی پڕۆسەکە

زیاتر لە 70 خێزانی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دوای نزیکەی چوار مانگ لە راگیرانی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، ئەمڕۆ زیاتر لە 70 خێزانی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان.

پیردەیان جەعفەر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 زیاتر لە 70 خێزانی ئاوارەی شەنگال لەکەمپی مام رەشا لە سنووری قەزای شێخان، لەلایەن رێکخراوی IOM  گەڕێندراونەتەوە.”

وتیشی، رێکخراوەکە هەر چەند مانگێک جارێک، ژمارەیەک لە ئاوارەکانی شەنگال دەگەڕێنێتەوە، بەڵام لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە مامەلەی گەڕانەوە بەهۆی چەند گرفتێکەوە راگیرابوو.

“سەرجەم ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە، بۆ هەر یەکێکیان، بڕی چوار ملیۆن دینار وەک هاوکاری و مینحە دابینکراوە و پارەکەیان وەرگرتووە”، پیردەیان جەعفەر وای وت.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، تا ئێستا نزیکەی 10 هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری دهۆک ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوەیان، تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار و 500 خێزان گەڕاونەتەوە و نزیکەی 22 هەزار خێزانیش لە کەمپەکاندا ماون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال