گوایە دەكرێتە نێودەوڵەتی

بڕیاری چۆڵكردنی قوتابخانەیەك لە كەركوك ناڕەزایی لێكەوتەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

داوادەکرێت  ناوەندی شەهید رەنگین چۆڵ بکرێت و قوتابیەکان بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێنەوە، ئەمەش ناڕەزایی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکەی لێکەوتەوە.

قوتابیانی ناوەندی شەهید رەنگین لە شاری کەرکوک قوتابخانەکەیان چۆڵناکەن و رێگە نادەن بکرێت بە نێودەوڵەتی، بەهۆی ئەوەی ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە و دەڵێن، دەبوو پێشتر بیریان لەوە بکرایەتەوە .

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری ناوەندی شەهید رەنگین بە 964ـی وت، ”ئەمڕۆ لە یەکەی سەرپەرشتیاریەوە پەیوەندیان پێوەکردم کە بە زووترین کات دەبێت قوتابخانەکەمان چۆڵ بکەین”

وتیشی، دوای کۆبوونەوە و گوێگرتن لە مامۆستایان و قوتابیان بڕیاریانداوە بچنە بەردەم یەکەی سەرپەرشتیاری، چونکە ‘ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە نەک کاتی نۆژەنکردنەوە’ .

باسی لەوەش کرد، قوتابخانەکەیان دوو دەوامی تێدایە و دەبێت هەردووک بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، واتا دەوامی سێ قوتابخانە لە پێناو نێودەوڵەتیبوون تێکدەدرێت.

مامۆسیتا نەسرین وتیشی، ”ئەوەی جێگەی داخە یەکەی سەرپەرشتیاری لە بری ئەوەی بێت چارەسەری کێشەکەمان بکات، پێمان دەڵێت، “دەبێت مۆری قوتابخانەکە بهێننەوە بۆ یەکەی سەرپەرشتیاری و تۆی بەڕێوەبەر و هەردوو یاریدەدەرەکەش دەست لە کاربکشێنەوە و لیژنەتان لەسەر دروست دەکەین”.

964پەیوەندی بە یەکەی سەرپەرشتیارییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەیی مانگێش داوای دەکەن بە...

قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەیی مانگێش داوای دەکەن بەڕێوبەرەکەیان نەگۆڕن

قوتابیانى تاكه‌ قوتابخانه‌كه‌ی ئیسێوه‌ له‌ قوڕولیت...

قوتابیانى تاكه‌ قوتابخانه‌كه‌ی ئیسێوه‌ له‌ قوڕولیته‌ى زستان رزگاریان بوو