رووداوی هاتوچۆ لە گەرمیان

كرێكارێك پێش ئەوەی بگاتە كارەكەی گیانی لەدەست دا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەسەر رێگای كەلار – خانەقین هاوڵاتییەك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا، كە كرێكار بووە و هێشتا نەگەیشتبووە سەر كارەكەی.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 بە 964ى وت، “لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گومرگی خانەقین، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕێكی سێ تایە و بارھەڵگرێک روویداوە، بەهۆیەوە سەرنشینێکی ماتۆڕەكە گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە کرێکار بووە و بە مەبەستی کارکردن بەرەو خانەقین رۆیشتووە، تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی رزگارییە لە قەزای کەلار.

سامان عەلی وردەکاری زیاتری خستەڕوو، “ماتۆڕێكی سێ تایە بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستوویەتی تێپەڕاندن  بكات، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و یەکێک لە سەرنشینەکانی كەوتووەتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری مارسیدس ئەکترۆز، كە بە ئاراستەی کەلار هاتووە، بەسەری كەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە و دواتریش ماتۆڕەكە وەرگەڕاوە.

وتیشی، جگە لە شۆفێری ماتۆڕەكە دوو کەسی دیكەش لەسەر ماتۆڕەكە بوون، كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا