JCC قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه‌

زیانلێكه‌وتووانى بارانه بەخوڕەکەی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشته‌ 37 ماڵ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تادێت ژماره‌ى ئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ به‌هۆى بارانه بەخوڕەکەی شه‌وى رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو، زیاتر ده‌بێت، به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 37 ماڵ.

محەمەد بەھادین، بەڕێوه‌بەری بەڕێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه‌ JCC بە 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ 35 ماڵ و دوو ماڵیش له‌ ناحیه‌ى سیروانن.

وتیشی “ئه‌و دوو ماڵه‌ى سیروان ئاو چووه‌ته‌ ناو گه‌وڕى مه‌ڕوماڵاته‌كاینان و زیان به‌ر ئالیك و كاى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ كه‌وتووه‌”.

JCC پلانێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه‌ جێبه‌جێده‌كات، كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداویستی وه‌ك مۆکێت، دۆشەک، بەتانی، سەبەتەی خۆراک، سەبەتەی پاککەرەوە و پێداویستییەکانی منداڵیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ماڵانەی کە بەهۆی بارانەوە زەرەر و زیانیان پێكەوتوون، هاوکارییه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.

JCC ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ى كه‌ به‌سه‌ر ماڵه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان دابه‌شده‌كرێت له‌و كۆگایانه‌ پارێزراو بوون، كه‌ پێشتر بە پشتیوانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا THW له‌ پارێزگاكه‌یان دروستکراون.

لافاوەکەى شەوى رابردووى هەڵەبجە بێ زیان نەبوو

لافاوەکەى شەوى رابردووى هەڵەبجە بێ زیان نەبوو