چەند كیلۆیان پێبوو؟

“سێ بازرگانی بیانیی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر كران”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند، سێ بازرگانی بیانییان گرتووە، كە پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دوێنێ 3.11.2024 لە ناو شاری هەولێر توانیان سێ تۆمەتبار و بڕی پێنج كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردا بگرن.

سەرچاوەكە دەڵێت، هەرسێ تۆمەتبار خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و مادەكەشیان لە دەرەوەی هەرێمەوە هێنابووە هەولێر، بە مەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوە دەكەن، دوای دەستگیرکردنیان، هەرسێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران

دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران