لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکرێت
جوتیارانی سنووری کەلار لەوەڕگاکان مەکێڵن
964+
شۆڕش قادری
وەزری باران بارین دەستیپێکردووە و کاتی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکانە، بۆیە جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە کە لەوەڕگاکان نەکێڵن، چونکە لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای کەلارلە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “سەرجەم جوتیارانی گوندەکانی سنوری قەزاکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت زەوی لەوەڕگا (مرعی) بکێکڵن، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت”.
داواش لە ئەنجومەنی گوندەکان دەکات لەهەر سەرپێچییەک لەسەر ئەو پرسە ئاگاداریان بکەنەوە، ئەگەرنا بەرپرسیار دەبن.