سبەی وەزعەکە هێور دەبێتەوە

خۆتان بۆ لێزمە باران حازر بکەن

964+

شۆڕش قادری

باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لێزمە باران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024 لە سەنتەرى پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە کاریگەرى باران و شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت، لە نیوەڕۆ دووبارە باران بارین دەستپێدەکاتەوە، لە دواى نیوەڕۆ رێژەى باران بارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانى ناو بەناو و کاریگەى ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا کاتەکانى شەو درەنگ دەمێنێتەوە.

لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆش، ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت و کاریگەرى باران بارین لەم ناوچانە بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر هەندێک ناوچە لە هەندێک کاتدا دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بۆ سبەی دووشەممە 4.11.2024 شەپۆلى باران بارین بە گشتى لە ناوچەکانی هەرێم لاواز دەبێت و بەشێوەى نمە باران و هەندێک کات بارانى مامناوەند دەبێت و  پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

کەشناسی هۆشداری دەدات ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەشناسی هۆشداری دەدات ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت

بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکرایەوە

بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکرایەوە

شەپۆلى دووەمى بارانبارین دەستپێدەکات

شەپۆلى دووەمى بارانبارین دەستپێدەکات