ئەمەریکا چى وەڵام داوەتەوە؟

لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات

964+

ژووری هەواڵ

بەغدا ترسی لەوە هەیە ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە گروپە چەکدارەکان لە عێراقەوە ئەنجامیدەدەن، بۆیە داوای لە ئەمریکا کردووە رێگری بکات لە هەر هێرشێکی ئیسرائیل کە بکرێتە سەر خاکەکەى.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەمریکا تێگەیشتنی هەیە بۆ لێكەوتەكانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و بەڵێنی هاوکاریکردنی بەغدای داوە بۆ ئەوەی خاکی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە نەکرێتە ئامانج.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکانی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە عێراقەوە بەردەوامە و سورن لەسەر درێژەدان بە هێرشەکانیان.

دوێنێ شەممە 3.11.2024، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، چوار پێگەیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج و جەختیش لە بەردەوامبوونی هێرشەکانی دەکاتەوە.

مقاوەمەى ئیسلامی لە عێراق، چەند گرووپێکى چەکدار لەخۆدەگرێت، دیارترینیان کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق، نوجەبا و کەتیبەکانى سەید شوهەدان، بۆ یەکەمجار لە 17ـی تشرینی یەکەمی 2023 وەک قەوارەیەک دەرکەوت، کاتێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنەسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق و سووریا راگەیاند.

مقاوەمە یەکەم رۆژی مانگی نوێی بە دوو هێرش دەستپێکرد

مقاوەمە یەکەم رۆژی مانگی نوێی بە دوو هێرش دەستپێکرد