لە رووداوێکی هاتوچۆدا

شەش کەس لەناو شاری کەلار برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لەناو شاری کەلار و لە ترافیک لایتی ئەندازیاران رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و  شەش کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی هاتوچۆی گەرمیان، “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024 مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە ترافیک لایتی ئەندازیاران پێکیانداداوە و بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکە و چوار سەرنشین برینداربوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوار برینداریان لە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سپۆرتاجـدابوون و دوو برینداریان لە مینی پاسەکە دابوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، هەر شەش بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە.‌

لە گەرمیان مردن بە رووداوی هاتوچۆ لە پارساڵ کەمترە

لە گەرمیان مردن بە رووداوی هاتوچۆ لە پارساڵ کەمترە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست داو و چوار کە...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست داو و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون

لە کاتژمێرێکدا سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە

لە کاتژمێرێکدا سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە