سبەینێ یەکشەممە

لە کەرکوک پشووە و لە هەولێر دەوام ئاساییە

964+

وریا فەتاح

پارێزگاى هەولێر لەبارەى پشووى سبەینێ یەکشەممە، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینێ دەوام ئاساییە و پشوو نییە، لە کەرکوکیش بەهۆى مەترسییەکانى لافاو سبەینێ کرایە پشووى فەرمى.

بەپێى راگەیەنراوێکى پارزگارى کەرکوک، کە کۆپییەکى بەدەست 964 گەیشتووە، پشتبەست بە راپۆرتى کەشناسى و ئەگەرى بارانبارینى بەخوڕ، سبەینێ یەکشەممە پشووى سەرتاسەرییە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک فەرمانى بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکوک کردووە، سبەینێ دەوامى فەرمى رابگرێت و لە سەرجەم قوتابخانەکان پشووى فەرمى بێت.

جگە لە پەروەردە، دەوامى فەرمى زانگۆ و پەیمانگا حکومى و ناحکومییەکانیش راگیراوە.

لاى خۆیەوە پارێزگاى هەولێر لەبارەى پشووى سبەینێوە، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

زانکۆکان سەرپشکن سبەینێ بکەن بە پشوو یان نا

زانکۆکان سەرپشکن سبەینێ بکەن بە پشوو یان نا