لە هەولێر
رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرتووە
964+
شۆڕش قادری
باران بارین دەستیپێکرد و سەرەڕای هۆشداری بەردەوامی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دروستبوونی لافاو، لە هەولێر بەشێک لە خەڵکی دەرسیان وەرنەگرتووە و رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرتووە.
هۆشداری ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک وێنەی ئەمڕۆی بەردەم پردی سەیداوای بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، “سەڕای ئەوەی ئێمە هەموو ساڵێك هۆشياری و رێنمايی بڵاودەکەينەوە لەکاتی هاتنی شەپۆلی باران بارين، سەبارەت بەوەی کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو يان لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاوڵاتيان پابەند نابن”.
دەشڵێت، “دووبارە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل رانەگرن کە مەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان، تاکو ئەم شەپۆلی باران بارينە تەواو دەبێت.”
ساڵی رابردوو چەند جارێک لەبەردەم پردی سەیداوا لەناو شاری هەولێر لافاو دروست بوو و زیانی ماددی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاند.