پاككردنەوەی زێراب و مەنهۆڵەكان لە هەولێر لە ترسی دروستنەبوونی لافاو. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
شارەوانیی هەولێر
ئەگەر مەترسی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوتان هەبوو تەلەفۆن بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی پێویست و کۆبوونەوەی ئاو و ئەگەری لافاو پەیوەندیان پێوە بکەن.
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 1.11.2024 سەرەڕای پشووی فەرمیی فەرمانبەران، بە سەرپەرشتی لیژنەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەهۆی پێشبینییەکانی گۆڕانی کەشوهەواو و ئەگەر بارانبارین لە رۆژانی داهاتوو، هەروەها لەگەڵ ئەوەی بەردەوامی دەدرێت لە پاککردنەوەی زێراب و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاووەرگرتن، هاوکات بۆ ئەمڕۆش دووبارە دەستکرا بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی زێراب و مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ و پاککردنەوەیان، لە سنووری تەواوی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر .
ئاماژەیان بەوەش كردووە، هەوڵەکان چڕتر کراوەتەوە لە هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی لێ دەکرێت و مەترسی لافاو و دروستبوونی ئاستەنگی هەیە.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی هەر کێشە و گرفتێکی پەیوەست بە گیرانی زێراب و ئەگەری لافاو، راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی فریاگوزاری بكەن لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی 07509584838.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، سبەی شەممە و رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ هەیە، بە تایبەتی رۆژی یەكشەممە.
شارەوانیی هەولێر بەخۆکەوتووە
شارەوانی هەولێر بۆ شۆفێران: ئۆتۆمبێل لە ژێر جسری سەیداوە رامەگرن
شارەوانی هەولێر
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە
باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە
شۆفێران دەتوانن رێگە لاوەکییەکانی تەنیشت شەقامەکە بەکاربێنن
کار کردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – گوێر دەستپێکرد
کاری تێدا دەکرێت