باسى فێستیڤاڵەکە دەکات

کونسوڵى چیک حەزى لە هەنارى هەڵەبجەیە

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

کونسوڵى چیک لە هەرێمى کوردستان، وەک میوان بەشدارى لە فێستیڤاڵى هەنار و پایزەى هەڵەبجە کردوو دەڵێت:،”حەزم لە هەنارى هەڵەبجەیە”.

لە دووەم رۆژى فێستیڤاڵەکەدا کاریڵ کۆرتانێک، کونسوڵى چیک لە هەرێمى کوردستان بۆ مایکى 964 قسەى کرد و وتى،”فێستیقاڵ هەمیشە سەرنجڕاکێشە، زۆر چێژی لێ وەردەگرم و دڵخۆشم کە جارێکی تر لێرەم، شاری هەڵەبجە شارێکی جوانە، هاتووم بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم فێستیڤاڵە و ئەم هەرێمە جوانە”.

وەک باسى دەکات، چەند خولەکێکى پێویستە تا دەگەڕێت و شت بکڕێت.

کونسوڵى چیک بە تامەزرۆییەوە باسى هەنارى هەڵەبجە دەکات و دەڵێت، “لەناو فێستیڤاڵەکەدا زۆر حەزم لە هەنارە، لێرە سەدان هەناری بەتامی لێیە کە دەتوانی تامی بکەیت، دەتوانی بیکڕیت و چێژی لێ وەر بگریت، میوەکەی، شەربەتەکەی، هەموو شتەکان”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 دوو دەستەخوشک سەردانی هەموو فێستیڤاڵەکانی هەناری هەڵ...

 دوو دەستەخوشک سەردانی هەموو فێستیڤاڵەکانی هەناری هەڵەبجەیان کردووە