بەرەو کۆشکی سپی

ئەم هەڵبژاردنە لە مێژووی ئەمریکادا ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەم هەڵبژاردنە لە مێژووی ئەمریکادا ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت، تا تەواو دەبێت 16 ملیار دۆلاری تێدەچێت، کاندیدەکە لە هەر خولەکێکدا 9 هەزار دۆلار دەچێتە سەر حیسابەکەی، لێرە خەڵک هەم دەنگ دەدەن و هەم پارە دەدەن.

ساڵی 2020 هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا هەمووانی شۆک کرد، چونکە یەکەمجار بوو لە مێژوودا رووبدات 14 ملیار دۆلار بۆ هەڵبژاردن سەرف بکرێت، لەو پرۆسەیەدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 6.6 ملیار دۆلار و بۆ هەڵبژاردنی کۆنگرێس 7.2 ملیار دۆلار خەرجکراو 2.5 ملیار دۆلاریش بۆ خەرجی دیکە بوو.

ئەو کات خەڵکێکی زۆر دەنگیان لێ بەرزبووەوە: رەوا نییە ئەوەندە پارە بۆ هەڵبژاردن خەرج بکرێت.. بەڵام نەیاندەزانی هەڵبژاردنی دوای ئەو زیاتری دەوێت.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەو رۆژنامەیەی لێرەیە لەم شەقامە بەناوبانگە، دەڵێت: مەزاندە دەکرێت هەڵبژارنەکەی ئەمساڵ 15.9 ملیار دۆلاری تێ بچێت، ئەمەش دوو ئەوەندە ئەو پارەیەیە کە بۆ هەڵبژاردنی 2016 خەرجکرا، نەک هەر ئەوە 40 ئەوەندەی ئەو پارەیەیە کە بۆ هەڵبژاردنی بەریتانیا و ئەڵمانیا خەرج دەکرێت.

تەنیا لە یەکەم هەفتەی خۆپاڵاوتنیدا کامالا هاریس 300 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، واتە 9 هەزار دۆلار لە هەر خولەکێکدا.
پارەی ئەم هەڵبژاردنە لە زۆر سەرچاوەی جیاوازەوە کۆدەکرێنەوە، هەندێکی لە دوو حیزبە سەرەکییەکە و ئابوونەی ئەندامەکانیانەوەیە، هەندێکی تریان کۆمەکی کۆمپانیا و سەندیکا و لیژنەی کاری سیاسییە، کە پێیان دەڵێن (پاکس).
هەموو کەسێکی ئاسایی دەتوانێت تا 3300 دۆلار پارە بدات و کۆمپانیاکانیش سنووریان نییە، تا ئێستا لەم هەڵبژاردنە 408 کەس سەروو ملیۆن دۆلاریان بەخشیوە.
بەڵام بۆ هەردوو رکابەرەکە دەستکەوتی گەورە ئەو کەسانەن، کە لە خواروو 200 دۆلارەوە دەدەن، چونکە ئەمانە پارەی هەرە گەورەی کەمپەینەکان کۆدەکەنەوە.

رەنگە

رەنگە "خاڵە شینەكە" چارەنووسی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دیاریی بکات