ئه‌مساڵ هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین هه‌نار دیاریده‌كات
هه‌نارێكی به‌ده‌سته‌وه گرتووه زیاتر له كیلۆیه‌كه ده‌ڵێت له‌وه‌ش گه‌وره‌ترمان هه‌یه
964+
ئه‌مه‌ل ناجى – هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مساڵ له فێستڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى هه‌ڵه‌بجه پێشبڕكێ بۆ ده‌ستنیشانكردنى گه‌وره‌ترین هه‌نار ئه‌نجام ده‌درێت و خاوه‌ن باخێكیش ده‌ڵێت، له‌و پێشبڕكێییه سوپرایزمان ده‌بێت.
کەیوان فەریق، خاوه‌ن باخێكی هه‌نار له هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌رده‌م كامێراى 964 هه‌نارێكى به‌ده‌سته‌وه گرتووه و ده‌ڵێت كێشه‌كه‌ى زیاتر له یه‌ك كیلۆیه و له‌وه‌ش گه‌وره‌ترمان هه‌یه به‌ڵام جارێ ئاشكراى ناكه‌ین.
وتیشی “بالكاتى پێشبڕكێكه بێت ئینجا سوپرایزه‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ببینه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هه‌نارى ئه‌مساڵ”.
ئه‌و هه‌ناره‌ى به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تى ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتى سوریا، به‌ڵام له‌شێوه‌ى قه‌ڵه‌م هێناویه‌ته هه‌ڵه‌بجه و روواندویانه و هه‌نارى قه‌باره گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م خاوه‌ن باخه له هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 14 جۆر هه‌نار هه‌یه به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان ساڵه‌خانی، ئه‌مریكی ئینجا سوورییه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن