ئەمریكا و بەریتانیا ئامادەنین فڕۆكە بدەنە ئۆكرانیا

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا رایانگەیاند، ئامادەنین فڕۆكەی جەنگی رادەستی ئۆكرانیا بكەن

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 30كانونی یەكەمی 2023 جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند ”ئامادەنین فڕۆكەی ئێف 16رادەستی ئۆكرانیا بكەن، چونكە نایانەوێت ئاڵۆزیەكان لە ناوچەكەدا گەورە تر ببێت

ئاژانسی رۆیتەرز رۆژی دوو شەممە 29ی كانونی یەكەمی 2023رایگەیاند ”زیاتر لە سێ مانگە وەزیری بەرگری ئۆكرانیا داوای لە هەر یەكە لە ئەمریكا و بەریتانیا كردووە فڕۆكەی جەنگی رادەستی سوپای وڵاتەكەی بكەن بۆ ئەوی بتوانێت بەرگی پێبكات .

شەوی سێ شەممە ماڵپەڕی ئەل حەدەس لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا بڵاوی كردەوە ” بەڕیتانیا ئامادەنییە فڕۆكەی جەنگی رادەستی ئۆكرانیا بكات”.

سەرچاوەكە وتویەتی، فرۆكەكانی بەریتانیا سێ بۆ چوار مانگیان پێویستە بۆ تا راهێنانیان لەسەر بكرێت و هەروەها كێشەكانی گواستنەوە و هێنان و بردنیان چارەسەر بكرێت، لەبەر ئەوە نامانەوێت فرۆكە رادەستی ئۆكرانیا بكەین.

پێشتریش دیمیتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکی پێشوی ڕوسیا رایگەیاندبوو ئامۆژگاری بەریتانیا و ئەمریكا دەكەم بەهیچ شێوەیەك فڕۆكەی جەنگی نەدەنە ئۆكرانیا.

زیاتر لە 300 رۆژە شەڕ و پێكدادان لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و چەندین شار و شارۆچكە  لە ئۆكرانیا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەكانەوە وێران بوون