هه‌نگوینه‌كه‌ى خوارد و سندوقه‌كانيشى تێكدا
له چیاى هه‌ڵگورد ورچ له هه‌نگی هه‌نگه‌وانێكی داوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ڤیدیۆیه‌ك ده‌ریده‌خات كه ورچ په‌لامارى چه‌ند سندوقه هه‌نگی هه‌نگه‌وانێكی له چیاى هه‌ڵگورد له سنوروى باڵه‌كایه‌تى داوه، هه‌نگوینه‌كه‌ى لێى خواردووه و سندوقه‌كانیشی تێكوپێك شكاندوون.
گرته‌ڤیدیۆكه، له سۆشیاڵ میدیاى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل بڵاوكرایه‌وه، كاتێك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن، ئه‌وانیش له رووداوه‌كه دڵنیا نه‌بوون، به‌ڵام شوێنى رووداوه‌كه‌یان بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه سنوورى باڵه‌كایه‌تییه.
دواى سۆراغكردن، هه‌نگه‌وانێكى باڵه‌كایه‌تیمان دۆزییه‌وه كه خاوه‌نى هه‌نگه تێكدراوه‌كان نه‌بوو، به‌ڵام گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ى تۆماركردبوو.
حسێن ناوه‌ندى، هه‌نگه‌وانێكی باڵه‌كایه‌تییه، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ى ورچ له هه‌نگه‌گانى داوه چیاى هه‌ڵگورده به‌لاى گوندى ناوه‌نده‌وه.
وتیشی “خاوه‌ن هه‌نگه‌كه به‌و رووداوه‌ى نه‌زانیبوو تا ئه‌وكاته‌ى په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرد، ده‌ركه‌وت كه‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه كه ده‌بوایه به‌م كه‌شوهه‌وا سارده هه‌نگه‌كانى له‌و كوێستانه بهێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌یكردبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ورچ نزیكه‌ى 20 سندوق هه‌نگى تێكداوه و هه‌رچى هه‌نگوینیشیان تێدابووه خواردوویه‌تى.
روونیشیكرده‌وه، ته‌نیا ئه‌مساڵ ئه‌وه جارى چواره‌مه ورچ له هه‌نگی هه‌نگه‌وانان ده‌دات، ئاشكراشی كرد “ئه‌مساڵ ژماره‌ى ورچه‌كان له‌سنوورى چیاى هه‌ڵگورد زۆر بووه”
باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ره‌وه‌نده‌كان له‌و كوێستانانه ورچه‌كان ئازادانه ناوچه‌كان ده‌گه‌ڕێن، بۆیه به‌ئاسانیش ئه‌م هه‌نگانه‌یان تێكداوه.