لە ئەمڕۆوە دابەشدەکراوە

دابەشکردنی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکاندا دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی بازرگانی عێراق پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵی ئامادە کردووە و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024، ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشکراوە.

پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەئاردەکە سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەست پێدەکات و پاشان بۆ هاوڵاتیانی دیکە و لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە کوالێتی و بڕی ئەو بەشەئاردەی دیاری کراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیری بازرگانی عێراق وای وت.

وتیشی، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مانگانە لە وادەی خۆیدا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراک”.

عێراق گومرگی سەر ئاردی هاوردە زیاد دەكات

عێراق گومرگی سەر ئاردی هاوردە زیاد دەكات