بۆ یەکەمینجارە لە کەرتى تەندورستى کوردستان ئەوە هەبێت

ئامێرى “تیشکى رەنگاورەنگى ددان” بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى فێرکارى دابینکرا

964+

وریا فەتاح

بۆ یەکەمینجار لە کەرتی تەندروستی حکومی لە کوردستان ئامێری سی بی سیتی (تیشکی رەنگاورەنگی ددان) بۆ نەخۆشخانی ئاشتی فێرکاری لە سۆران، دابینکرا.

نەخۆشخانەى ئاشتى فێرکارى لە سۆران بڵاوى کردەوە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو باشترکردن و دابینکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لەبواری ددان، بۆ یەکەمینجار لە کەرتی گشتی حکومی لە کوردستان، باشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سی بی سیتی”تیشکی رەنگاورەنگ ددان” بۆ بەشی ددانی نەخۆشخانەکەمان لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دابینکرا.

“بەدابینکردنی ئامێرەکە، خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەش بەو نەخۆشانە دەكرێت کەسەردانی بەشی نەشتەرگەری چاندنی ددان و روو و شەویلاگ دەکەن”، نەخۆشخانەکە وا دەڵێت.

ئاشکراشى کردووە بە دابینکردنی ئەم ئامێرە، چیتر هاووڵاتیان سەردانی شاری هەولێر و کەرتی تایبەت ناکەن بۆ گرتنی ئەم تیشکە کە تێچوویەکی زۆری لەسەر شانی هاووڵاتییان دەبوو.