وێنەى سایلۆى سەیدسادق کە لە پەڕەى خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە
بچن چەکى پارەى گەنم وەربگرن
سایلۆى سلێمانى و سەیدسادق جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە
964+
وریا فەتاح
هەردوو سایلۆى سلێمانى و سەیدسادق، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکەنەوە کە گەنمیان رادەست کردووە، بچن چەکى پارەکانیان وەربگرن.
لە ئاگادارییەکەی سایلۆى سلێمانی دا هاتووە، ئەو جوتیارانەى 29.6.2024، گەنمیان رادەست بە سایلۆ کردووە، پێویستە سبەینێ چوارشەممە، سەردانى هۆبەی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
لاى خۆیەوە سایلۆى سەیدسادق ئاگادارى جوتیارانى کردووەتەوە کە سبەینێ چوارشەممە، دەست دەکرێت بە دابەشکردنى چەکى پارەى گەنمى 2024 و تا ژمارە کارتى 2067 دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: ئهو بڕه پارهیهى لهم ههفتهیه له سلێمانى دابهشدهكرێت بهشی حهوتهمییهتى، كه بریتییه له 20 ملیار دینار.
ئاماژهى بهوهشكرد، پێشتر له بهغداوه پارەی گەنمی جوتیاران، به نزیکەی 45 ملیار دیناری نێردراوە، لهو بڕهیه 20 ملیاری بۆ سلێمانی، 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانى دهۆک بووه.
بهقسهى نەوزاد شێخ کامیل 282 ملیار دینار ماوه بهغدا بۆ شایستەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بینێرێت.