لە هەولێر
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، سبەی كاتژمێر 10ی بەیانی لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن لە هەولێر، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت.
كۆمیسیۆنی باڵا لە راگەیاندراوێكدا، كە بە دەست 964 گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 رایگەیاند، سبەی لە هەولێر كاتژمێر 10ی بەیانی لە ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 20.10.2024 بەڕێوەچوو، كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی كرد.
سێ لیژنە بۆ سكاڵاكانی هەڵبژاردنی كوردستان پێكهێنران
هەڵبژاردن
لایەنە سیاسییەكانی كوردستان
سەرۆكایەتيی كۆمار داواكات بۆ پێكهێنانی حكومەت گفتوگۆ بكەن
هەڵبژاردنی كوردستان
ئەوانەی زووتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد سزادران
هەڵبژاردنی كوردستان
رۆژی هەڵبژاردن دەتوانی كارتەكەت وەربگریتەوە و دەنگیش بدەیت
كۆمیسیۆن چی دەڵێت؟