سلێمانی و شارەزوور و زەڕایەن دەگرێتەوە

چوار پڕۆژەی جیاواز لە سلێمانی و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێن

+964

ژێوار خدر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری رەزامەندی لەسەر خەرج کردنی بودجەی پێویست بۆ چوار پڕۆژەی جیاواز لە دەوروبەری سلێمانی دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی بودجە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی پێداویستییەكانی پارك و باخچەكان و چاكسازی لە ئاوەڕۆ و یوتێرن و باشتركردنی تۆڕی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.

روونیشیکردووەتەوە، بودجەی دابینکراو بۆ هەر سێ پڕۆژەکە پێکهاتووە لە رێژەی 15% و 100%ی شارەوانی و 17%ی ئاوە و بەپێی رێنماییەكانی تایبەت بە داهات.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

–       راكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی 144 لە زەرگەتەی كۆن.

– جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی ژمارەیەك مەنهۆڵ لە گەڕەكی راپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زەڕایەن.

– پڕۆژەی كڕین و دابینكردنی پێداویستی جۆراوجۆر بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری شارەوانیی شارەزوور بەمەبەستی پەرەپێدانی ناوچە سەوزاییەكان و زیادكردنی رێژەی سەوزایی.

– جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردنی یوتێرنی تەنیشت گەڕەكی زەڕایەنی یەك بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ.

شارەوانیی سلێمانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەک...

شارەوانیی سلێمانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەکراوەکان دەدات