بۆ داهاتوو زانكۆ به‌شی ژینگه‌ى كردووه‌ته‌وه
سۆران هیچ ده‌رچوویه‌كی ژینگه‌ى نه‌ماوه تا دایمه‌زرێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سۆران ته‌نیا حه‌وت ده‌رچووى به‌شی ژینگه‌یی هه‌بوون، ئه‌ویش له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌وه دامه‌زرێندراون و هیچ ده‌رچووێكی ئه‌م به‌شه نه‌ماوه له سنوورى ئیداره‌كه دانه‌مه‌زرابێت.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا هیچ ده‌رچووێكى به‌شی ژینگه له ئیداره‌كه‌یان نه‌ماوه، بۆ داهاتووش پێویستیان پێیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك چاو‌دێر له‌سه‌ر پڕۆژه جیاوازه‌كان دایانبمه‌زرێنن.
وتیشی “ئه‌و حه‌وت ده‌رچووه‌ى ژینگه ده‌رچووى ساڵانى 2013 و 2014 بوون هه‌موویان له فه‌رمانگه‌كه‌مان دامه‌زرێندراون و ماوه‌یه‌كه ده‌ستبه‌كار بوونه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ زانكۆى سۆران قسه‌یان كردووه كه بۆ داهاتوو ده‌رچووى به‌شی ژینگه‌ییان ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شی شارستانى ژینگه‌یان له زانكۆكه كردووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، به‌پێی رێنمایی ژینگه‌یی ژماره 3 له ساڵى 2024 ده‌رچووانى به‌شی ژینگه له‌سه‌ر پڕۆژه جیاوازه‌كان وه‌ك چاودێری ژینگه‌ی داده‌مه‌زرێنێت و له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستیشه‌وه موچه‌ى مانگانه‌یان كه له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نییه له‌خاوه‌ن پڕۆژه‌كان وه‌رده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه ده‌ڵێت، له سنووره‌كه‌یاندا جگه له پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان چه‌ندین پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری و قوتابخانه‌ى ئه‌هلى هه‌ن كه پێویسته له داهاتوو ئه‌و چاودێرانه‌یان بۆ دابندرێت.