1048 پارچه‌ى دیكه‌ش ئاماده ده‌كرێن
دووسبه‌ى زیاتر له 1000 پارچه زه‌وى له ئاكرێ دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى ئاكرێ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند و دووسبه‌ى چوارشه‌ممه له رێگه‌ى تیروپشك قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌و دابه‌شكردنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له قۆناغى یه‌كه‌مى دابه‌شكردنه‌كه هه‌زار و 105 پارچه زه‌وى ئاماده‌كراوه و كه‌وتوونه‌ته چوار شوێنى ئاكرێ، له‌وانه‌ش سماقۆكى، ئۆمه‌رخۆشه، شیوه‌كیر و ئاڵه‌یی.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى زه‌ویه‌كه‌یان به‌ه‌سردا دابه‌شده‌كرێت، فه‌رمانبه‌ران، زیندانیانى سیاسی پێشمه‌رگه و خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌تن.
وتیشی “بۆ قۆناغى دووه‌مى دابه‌شكردنى زه‌وى هه‌زار و 48 پارچه‌ى دیكه ئامكاده‌ده‌كرێن كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانى ره‌زۆك و سووسنا، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی پێویسته تاوه‌كو ئاماده‌یان ده‌كه‌ین”.
روونیشیكرده‌وه له داهاتوودا سێ هه‌زار و 700 پارچه‌ى زه‌وى له‌سنوروى شاره‌وانى ئاكرێ دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاندبوو، هه‌زار و 215 دۆنم زه‌وى كه به‌شێكی موڵكی وه‌زاره‌تى داراییه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به ره‌زامه‌ندییه‌ك بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ره‌زامه‌ندى پێشتریان بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى له سنوورى قه‌زاكه‌یان هه‌یه بۆیه كارى ئاماده‌كارییه‌كانیان ئاسانتر بووه.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران و وه‌زاره‌تى شاره‌وانیشی راسپارد به ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م دابه‌شكردنه.