بوون به 11 تۆمه‌تبار
تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكەی حاجیاوا دەستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه‌ى دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌رى قه‌زاى حاجیاوایه، كه به‌هۆیه‌وه كوژرا و بریندارى لێ كه‌وتبووه‌وه.
رووداوە له شەوی 20.10.2024 رووی‌دابوو، تیادا شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بوو و بەوهۆیەوە شەش ڪەس برینداربوون و یەڪێك لە بریندارەڪان بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، دوای لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ووردی بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا بە مەبەستی دەستگیرڪردنی تۆمەتباری سەرەڪی، دەستبەجێ لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد دەستی پێڪرد دوای کەمتر لە دوو رۆژ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 27.10.2024 توانرا دوو تۆمەتباری تر دەستگیربڪرێن، بەمەش ڪۆی گشتی تۆمەتبارانی راگیرا‌و بوون بە 11 تۆمەتبار.
ئاشكراشی كردووه، دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەڪێك لە تۆمەتباران بەناوی (م، م، خ) لە رەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی 2002 کە لە شەوی رووداوەڪەوە هەڵاتبوو بۆ شوێنێڪی نادیار، لەبەردەم پۆلیس و دادوەر دانی نا بە تاوانەڪەی دانا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دادوەر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه‌ى راگرتووه و لێڪۆڵینەوەش لە رووداوەڪە بەردەوامە.