زیانی گیانی نەبوو

نزیكەی 60 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە ئاگرەكەی بەغدایان كۆنتڕۆڵ كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شانەی راگەیاندنی ئەمنی كەمێك پێش ئێستا، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرە گەورەكەی شەقامی زیلالی راگەیاند.

میقداد میری لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەرگریی شارستانی توانی كۆنتڕۆڵی ئاگرە گەورەكەی شەقامی زیلال بكات.

ئاماژەی بەوەش دا، نزیكەی 60 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و ئامێری گەورە بۆ دابڕاندنی ناوچەی ئاگرەكە بەشدارییان لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە كرد، هیچ زیانێكی گیانییش نەبوو.

ئاگرەكە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نزیكی كاتژمێر 1:30 لە كۆگایەكی گەورەی بوتڵی غازی تەبرید و ئامێرە كارەباییەكان و كەلوپەلی جوانكاری و بابەتی دیكە كەوتەوە، كە زیانێكی زۆر گەورەی بەركەوت.

هێرش كرایەسەر كەناڵی MBC لە بەغدا

هێرش كرایەسەر كەناڵی MBC لە بەغدا