خولی نایابی عێراق.. دهۆک لە دوا خولەک لە قاسمی بردەوە

+964

هیڤی دێوالی

یانەی دهۆک بە بردنەوەی لە یانەی قاسم، پێگەی خۆی لە ریزەکانی پێشەوەی خولی نایابی عێراق قایمتر کرد.

کاتژمێر 4:30ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی وەرزشی دهۆک لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆک، لە گەڕی 14ـی خولی نایابی عێراقی، میوانداری یانەی قاسم کرد، یارییەکەشی لە دوا خولەکی یارییەکە لێبردەوە.

یانەی دهۆک، یاریەکەی بە بەهێزی و هێرشبردنەوە دەستپێکرد، تەواوی گێمی یەکەم کۆنتڕۆڵی یاریکرد.

پەیامنێری تۆڕی964 لەناو یاریگای دهۆک بووە دەڵێ: لە خولەکی 12ـی گێمی یەکەمی یاریەکەدا، یاریزان پرێنس ئۆپۆکۆیی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی دهۆک تۆمارکرد، چەند دەرفرتێکیشی گۆڵ تۆمارکردنیشی لەدەستدا.

یارییەکە لە کەشێکی سارد بەڕێوەچوو، بە قسەی پەیامنێری تۆڕی964 بێت، ئەمەش هۆکار بوو لەوەی بەراورد بە یارییەکانی دیکەی یانەی دهۆک، جەماوەرێکی کەم ئامادە بێت کە ژمارەیان لەم یارییە نزیکەی پێنج هەزار هاندەر دەبوو.

ناوبژیوانی یارییەکە، هیچ کارتێکی سووری بەرامبەر بە یاریزانانی هەردوو تیپ بەرزنەکردەوە.

گێمی دووەمی یاریەکە، یانەی قاسم هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، تا لە خولەکی 60ـی یارییەکە توانیان گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەن.

دوای ئەو گۆڵە، یانەی قاسم هەوڵی پارستنی ئەنجامەکەی دا، بۆ ئەمەش بەرگرییەکی باشیکرد و تا دوا خولەکی کاتی زیادکراو، بەڵام دهۆکییەکان لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بێئۆمێد نەبوون و توانیان گۆڵی دووەمی خۆیان و بردنەوەی یارییەکە لە خولەکی 95ـی یارییەکە توانیان گۆڵی بردنەوە تۆماربکەن.

یانەی دهۆک کە پێش یارییەکە بە 21 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی خولی نایاب دایە، بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی دەبێتە 24 خاڵ و دێتە ریزبەندی حەوتەم یان شەشەم.