"پاشماوه‌ى حه‌شه‌راتى لێبووه"
له هه‌ڵه‌بجه فرۆشگاى قوتابخانه‌یه‌ك داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى چاودێرى قایمقامییه‌تى هه‌ڵەبجه خه‌ریكی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى فرۆشگاى قوتابخانه‌كانن، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى قوتابخانه‌یه‌كیان كردووه و به هۆی ناته‌ندروستبوونییەوە فرۆشگاكه‌یان داخستووه.
قایمقامییه‌تى هەڵەبجە بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یەکشەممە 27.10.2024 لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا، لیژنەی ئابووری بۆ سەردانی قوتابخانەکانی شار به‌رده‌وام بوونه و فرۆشگای قوتابخانەی (بانە، ئاڵا)یان داخستووه، چونكه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بووه.
ئاشكراشى ده‌كەن، له‌ناو فرۆشگاكه هیچ مەرجێکی تەندروستی و بەرگریی شارستانی لێنه‌بووه و بڕێکی زۆرى پاشماوەی حەشرات و قرتێنەریشیان لەناو فرۆشگاكه بینیوه، بۆیه بڕیاری داخستنیان داوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر لە فرۆشگاکه‌دا دەست بەسەر بڕێک سەموونی کۆندا گیراوه و سەرجەمیان لەناوبردووە.