هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراوه
ئاگرێك زیاتر له 40 دار سنوبه‌رى گوندێكی ده‌ربه‌ندیخانى سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانى ده‌ربه‌ندیخان كه‌سێك ده‌ستگیركردووه كه گومانى لێده‌كرێت ئه‌و ئاگره‌ى كردبێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 دارى سنه‌وبه‌ر سووتاون.
ئاگره‌كه‌ى له سنوورى گوندى چناره‌ى سه‌ر به قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان كه‌تبووه‌وه.
هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی به 964ـى راگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی دارستانى ده‌ربه‌ندیخان ززو فریاى ئاگره‌كه كه‌وتن و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵیان كرد، به‌زیانى به ژینگه‌ى ده‌وربه‌ر گه‌یاند.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌م ئاگره‌وه 42 دار له جۆرى زه‌یتوون سووتان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پۆلیس توانیویه‌تى هاوڵاتییه‌ك به تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستگیر بكات و پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخست و رادەستی دادوەریان كردووه بۆ گرتنه‌به‌رى رێکاری یاسایی .