کارمەندانی هاتوچۆ لە فێستیڤاڵەکە دەبن

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە کاتی فێستیڤاڵی هەنار سەردانی بەشی مۆڵەت مەکەن

964+

ژووری هەواڵ

لە رۆژی پێنجشەممەدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هیچ مامەڵەیەکی شۆفێران لە بەشی تۆمار و مۆڵەت رایناکات و بۆ ئەو رۆژە کارکردن لەو بەشە رادەگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27.10.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 31.10.2024 سەردانی بەشی تۆمار و مۆڵەتی شۆفێری نەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کاروبار و راییکردنی مامەڵەکانیان، چونکە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندەکانیان لە ئەرکدا دەبن لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە.

فێستیڤاڵەکە رۆژی پێنجشەممە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەناری سازان، ساڵەخانی و ناوچە جیاوازەکانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور نمایش دەکرێ و خەڵک دەچن دەیکڕن.

لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی 500 کەپر بۆ خاوەن باخ و بەشداربووانی دیکە ئامادە دەکرێت، جگە لە خەڵکی پارێزگاکە، هاونیشتمانیانی شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەتوانن داوای وەرگرتنی کەپر بکەن.

هاتوچۆی هەڵەبجە: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی دواوەی پێوەنەب...

هاتوچۆی هەڵەبجە: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی دواوەی پێوەنەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت