رۆژانە چوار کاتژمێر دادەخرێت

تونێلی پێشڕەو نۆژەن دەکرێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ دادەخرێت و کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێت.

ئەسعەد رەشید سەرپەرشتیار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگەوبانی سلێمانی بە 964ـی وت، “لەمڕۆ یەکشەممەوە 27.10.2024 تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت”.

باسی لەوەشکرد، کاری نۆژەنکردنەوەکە بۆ رووناکی و کامێرا و سیستمی هەواگۆڕکێ دەکرێت و ساڵانە ئەم کارە بە ئەنجام دەگەیەنرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ماوه‌ى چوار شه‌و تونێلی پێشڕەو دادخرێت

ماوه‌ى چوار شه‌و تونێلی پێشڕەو دادخرێت

رێگەی نێوان تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک چاکدەکرێت

رێگەی نێوان تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک چاکدەکرێت